گواستنەوەی ھارت لە لایەن یانەیەكی ئیسپانیەوە رەتكرایەوە
رۆژنامەی وەرزشی “Sky sport” بڵاویکردۆتەوە، ماوەیەکە دەنگۆی ئەوە ھەیە کە بەرپرسانی سێڤییا دەیانەوێت دەست بە گفتوگۆ کردن بکەن لەگەڵ جۆ ھارتی گۆلپارێزی مانچێستەر سیتی، بەڵام سەرچاوەیەک لە یانەی ئەندەلوسی ھەموو ئەو ھەواڵانە رەتدەکاتەوە و ھاتنی ھارت بۆ یانەکەیان رەتدەکاتەوە.
لەلایەکی دیکەوە یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلتەرا ھەوڵی گواستنەوەی گۆلپارێزی ئینگڵتەرایی دەدەن، بەڵام تا ئێستا ھەردوو ھیچ گفتوگۆیەکی فەرمیان نەبووە.
hamataqana
