بێل تاکو ٥ساڵی تر لە مەدریدە
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لەگەڵ گاریس بێلی ئەستێرەی ھەڵبژاردەی وێلز گەیشتۆتە رێکەوتن بۆ ماوەی ٥ وەرزی تر لەگەڵ یانەی مێرەنگی بەردەوام دەبێت لە یاری کردن، بەرپرسانی ریال تاکو ساڵی ٢٠٢١گرێبەستیان لەگەڵ بێل نوێ کردۆتەوە ، رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا ھەردوو یانەی رال مەدرید و بێلی یاریزان گەیشتونەتە رێکەوتنی کۆتایی کردوە و بەرزترین مووچەی پێدراوە لە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی کە مووچەکەی لە رامۆس و رۆنالدۆ زیاترە دەگاتە ١٠ملیۆن یۆرۆ ساڵانە گرێبەستەکەشی دەگاتەە ١٢٠ملیۆن یۆرۆ گرانترین یاریزانە لە ئاستی ئەوروپا کە گرێبەستی ئەو لە پوگباش زیاترە بێلی تەمەن ٢٧ساڵ لە دواین یاری خولی ئیسپانیا ٢گۆڵی بۆ تیپەکەی تۆمارکرد.
کارزان کانەبی
