وادەی گەڕانەوەی دۆن بۆ نێو یاریگاكان دوا دەخرێت

وادەی گەڕانەوەی دۆن بۆ نێو یاریگاكان دوا دەخرێت
بە گوێرەی ڕاپۆرتی چەند ڕۆژنامەیەکی ئیسپانیا، گەڕانەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئەستێرەی یانەی شاهانە لەسەر داوای زێنەدین زێدان بۆ ماوەیەکی دیکە دوا دەخرێت.

لەم ڕووەوە، ڕۆژنامەی (AS)ی ئیسپانیا بڵاویکردووەتەوە کە ڕۆناڵدۆ لە گەڕی سێیەمی لیگا بەرامبەر ئۆساسۆنا یاری دەکات و لە یارییەکەی ڕیاڵ لەگەڵ سیلتا فیگۆ ئەم هەفتەیە بەشداری ناکات، ڕۆژنامەکە ئاماژەی کردووە، کە زێدان ڕاهێنەری یانەی شاهانە نایەوێت سەرکێشی بە گۆڵکارەکەی بکات و خوازیارە باشترین پشووی پێ بدات تا بەتەواوی لە پێکانەکەی چاک ببێتەوە.

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، کە لە یاری کۆتایی یۆرۆی فەرنسا بەرامبەر بە خاوەن جەماوەر و یاریگا تووشی پێکانێکی قورس بوو، لە ئێستەدا بەشداری لە مەشقەکانی ڕیاڵ مەدرید دەکات، بەڵام پزیشکان پێیان وایە یاریزانەکە پێویستی بە کاتێکی زیاتر دەبێت تا بۆ ئاستی پێشووی بگەڕێتەوە و لە رووی جەتسەییەوە لە ئامادە باشی تەواو بێت.

hamataqana
Top