مێرنگی گرێبەستی گاریس بەیڵ بەپارەیەکی خەیاڵی نوێ دەكاتەوە

مێرنگی گرێبەستی گاریس بەیڵ بەپارەیەکی خەیاڵی نوێ دەكاتەوە
رۆژنامەیەکی ئیسپانی نزیک لە یانەی ڕیاڵ مەدرید ئاشکرای کردووە، کە کارگێری یانەکە بە بڕە مووچەیەکی خەیاڵی گرێبەستی گاریس بەیڵی هێرشبەری یانەکە تا ساڵی 2021 تازە دەکاتەوە.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی (ماڕکا) ئاماژەی کردووە، کە بەیڵ لەگەڵ ڕیال مەدرید ڕێک کەوتووە، بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی تا ساڵی 2021 درێژ بکرێتەوە، بەرامبەر بە بەرزکردنەوەی مووچەکەی بۆ 10 ملیۆن یۆرۆ لە ساڵێکدا، بەمەش مووچەی بەیڵ هاوتای مووچەی ساڵانەی (سێرجیۆ ڕامۆرس)ی کاپتنی تیپەکە دەبێت، دوای مووچەی کریستیانۆ ڕۆنالدۆ کە لە یانەی شاهانە بەرزترین مووچە وەردەگرێت.

ڕۆژنامەی ماڕکا لە درێژەی هەواڵەکەی ئاشکرای کردووە، کە مانگی داهاتوو یانەی شاهانە تازەکردنەوەی گرێبەستی گاریس بەیڵ و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە فەرمی ڕادەگەیەنێت.

ئاشکرایە، کە گاریس بەیڵ لەگەڵ دەستپێکی وەرزی ئەمساڵدا، ئاستێکی ناوازەی پێشکەش کردووە و پار ساڵیش یەکێک بوو لە باشترین یاریزانەکانی یانەی شاهانە کە ئاستی لە زۆربەی یارییەکاندا جێگیر بووە.

hamataqana
Top