ئەسینسیۆ هاوشێوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ڕیکۆردێکی لەگەڵ یانەی شاهانە تۆمار كرد

ئەسینسیۆ هاوشێوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ڕیکۆردێکی لەگەڵ یانەی شاهانە تۆمار كرد
دوای ئەوەی توانی لە دوو یاری سەرەتا بە درێسی یانەی شاهانە دوو گۆڵ تۆمار بکات، یاریزانی لاو(ئەسینسیۆ) مێژوێکی ناوازەی لەگەڵ یانەی شاهانە تۆمار کرد، کە تەنها کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پێی ئەنجام دراوە.

ڕۆژنامەی مارکا ئاماژەی کردوە، کە ئەسینسیۆی تەمەن 20 ساڵ، توانی ڕیکۆردێکی هاوشێوەی ڕۆناڵدۆ تۆمار بکات ئەویش بە تۆمار کردنی گۆڵ لە دوو یاری سەرەتا بە درێسی ڕیاڵ مەدرید، ڕۆژنامەکە دەڵێت، تۆمار کردنی دوو گۆڵ لەگەڵ یەکەمین دوو یاری یانەیەی ڕیال کاریکی ئاسان نییە و پێشووتر هەر یەکە لە کەریم بن زیمە و گاریس بەیل و مەسعوود ئۆزێل و چەندین یاریزانی بە ئەزموونی دیکە نەیان توانیوە ئەو کارە ئەنجام بدەن.

ئەسینسیۆ، کە پێشتر لە یانەی مایۆرکا یاری کردووە، دوای ئەوەی وەرزێک بە شێوەی خواستن بۆ یانەی ئیسپانیۆل یاری کرد بۆ ئەم وەرزە گەرایەوە یانەی شاهانە و یەکێکە لەو یاریزانانەی زێدان متمانەی زۆری پێ دەکات.

hamataqana
Top