هێرناندێز تووشی پێكان هات

هێرناندێز تووشی پێكان هات
خافێر هێرناندێزی مەكسیكی و هێرشبەری یانەی بایر لیڤەركوزنی ئەڵمانی لەنێو مالەكەی خۆیدا قاچی خلیسكاوە و بەربۆتەوە لەئەنجامدا دەستی شكاوەو بۆ ماوەیەك لە یانەكەی دادەبرێت.

خافێر هێرناندێزی مەكسیكی لە یانەی مانچێستەر یونایتدەوە رووی كردە یانە ئەڵمانیەكە، وە یاریزانە مەكسیكیەكە بە شێوەی خواستن بۆ یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی یاریكردووە و ئاستێكی باشیشی پێشكەش كرد، بەڵام دوواجار نەبووە جێی رەزامەندی یانە شاهانەیەكە و گەرایەوە بۆ یانەی شەیتانە سوورەكان لەوێشەوە فرۆشرا بە یانەی بایر لیڤەركوزنی ئەڵمانی و وە تا ئێستا ئەم یاریزانە ئاستێكی باش لەگەڵ یانە ئەڵمانیەكە پێشكەش دەكات.

hamataqana
Top