ژیاننامەی یۆهان کرۆیف ئه‌فسانه‌ی ئەفسانەكانی تۆپی پێ

ژیاننامەی یۆهان کرۆیف ئه‌فسانه‌ی ئەفسانەكانی تۆپی پێ
جیهانی تۆپی پێ هێمایه‌کی گه‌وره‌ی مێژوویی له‌ده‌ستدا، ئه‌ویش گیان له‌ده‌ستدانی یۆهان کرۆیف ی هۆڵه‌ندی بوو، له‌ ته‌مه‌نی ٦٨ ساڵیدا.

کرۆیف چ وه‌ک یاریزان یاخود راهێنه‌ر مێژووییه‌کی پڕ سه‌روه‌ری نوسیوه‌ته‌وه‌ که‌ زۆر به‌ که‌می هیچ یاریزانێکی دیکه‌ له‌ ده‌ست که‌وته‌کانی یه‌کسان بووبێته‌وه‌.

مردنی ئه‌ستێره‌که‌ی هۆڵه‌ندا و ئه‌جاکس و بارسێلۆنا کاردانه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی جیهانی به‌دوای خۆیدا هێنا، ئێمه‌ش لێره‌وه‌ مێژوو و ژیاننامه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ باس دەكەین.

وه‌ک یاریزان له‌گه‌ڵ یانه‌:
- ١٠ ناسناوی ناوخۆیی خولی وڵاتان (٨ له‌گه‌ڵ ئه‌جاکس، ١ له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا، ١ له‌گه‌ڵ فێینۆرد)
- ٧ جامی وڵاتان (٦ جامی هۆڵه‌ندا، ١ جامی کۆپا دێل ڕه‌ی)
-٣ وه‌رزی له‌سه‌ریه‌ک خولی ئه‌ورووپیان له‌گه‌ڵ ئه‌جاکس برده‌وه‌ (١٩٧١،١٩٧٢،١٩٧٣) له‌ یاری کۆتایی ١٩٧٢دا دوو گۆڵی تۆمارکرد به‌رامبه‌ر ئینته‌ر
-کرۆیف گۆڵکاری مێژوویی ئه‌جاکسه‌ له‌ خولی هۆڵه‌ندی به‌ ٢٠٤ گۆڵ
-له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا ٥٩ گۆڵی له‌ ١٧٣ یاریدا تۆمارکردووه‌
-له‌ شه‌ش وه‌رزی له‌سه‌ریه‌کدا زیاد له‌ ٢٠ گۆڵی بۆ ئه‌جاکس تۆمارده‌کرد له‌ هه‌ر وه‌رزێکدا، هه‌روه‌ها له‌ وه‌رزی ١٩٦٦-١٩٦٧دا ژماره‌ی پێوانه‌یی زۆرترین گۆڵی شکاند بۆ ئه‌جاکس به‌ ١٢٢ گۆڵ
- کرۆیف٨٠%ی یارییه‌کانی خولی هۆڵه‌ندی بردۆته‌وه‌، به‌رزترین رێژه‌یه‌ له‌ مێژووی ئه‌و خوله‌دا
- کرۆیف ته‌مه‌نی ته‌نیا ٢٠ ساڵ بوو که‌ بووه‌ گۆڵکاری هۆڵه‌ندی به‌ ٣٣ گۆڵ
- له‌ ١٩٧٤ بووه‌ یه‌که‌م یاریزان سێ جار باڵۆن دۆر بباته‌وه‌

وه‌ک یاریزان له‌گه‌ڵ هۆڵه‌ندا:
- کرۆیف ٣٣ گۆڵی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا تۆماکردووه‌ له‌ ٤٨ یاریدا
- یه‌که‌م یاری به‌رامبه‌ر هه‌نگاریا بوو له‌ ته‌مه‌نی ١٩ ساڵیدا له‌ ١٩٦٦
- له‌ نێوان ١٩٧٠ تا ١٩٧٤ هۆڵه‌ندا ته‌نها یه‌ک یاری دۆڕاند کاتێک کرۆیف یاری ده‌کرد، ئه‌ویش یاری کۆتایی جامی جیهانی بوو به‌رامبه‌ر ئه‌ڵمانیای رۆژئاوا
- له‌ جامی جیهانی ١٩٧٤ دا سێ گۆڵی تۆمارکرد و سێ گۆڵیشی دروست کرد
- هه‌رچه‌نده‌ له‌ یاری کۆتاییدا به‌رامبه‌ر ئه‌ڵمانیای رۆژئاوا به‌ لێدانی سزا وڵاته‌که‌ی به‌ گۆڵێک پێشخست به‌ڵام به‌ درێژایی یاریه‌که‌ هیچ لێدانێکی نه‌بوو بۆ گۆڵ
- له‌ جامی جیهانی ١٩٧٤ دا زۆرترین بڕینی سه‌رکه‌وتووی هه‌بوو (٣٤ بڕین)، وه‌ زۆرترین دروستکردنی هه‌لی گۆڵ (٣٦ هه‌ل)
- کرۆیف زۆرترین گۆڵی وه‌کو کاپتن تۆمارکردووه‌ له‌ مێژووی هۆڵه‌ندا زیاد له‌ هه‌ر یاریزانێکی دیکه‌ (٢٣ گۆڵ)

وه‌ک راهێنه‌ر:
- کرۆیف چوار جار خولی ئیسپانی بۆ بارسێلۆنا به‌ده‌ست هێنا له‌گه‌ڵ جارێک کۆپا دێلره‌ی
- دوو جار جامی هۆله‌ندی بۆ ئه‌جاکس به‌ده‌ست هێنا
- سێ ناسناوی خولی ئه‌ورووپی (جارێک ئه‌جاکس)، ٢ جار بۆ بارسێلۆنا
- یه‌که‌م راهێنه‌ر بوو جامی ئه‌ورووپی بۆ بارسێلۆنا بباته‌وه‌ له‌ ساڵی ١٩٩٢

hamataqana
Top