ناپۆلی ناوەراستکارێکی کرواتی بۆ ریزەکانی دەگوازێتەوە
پێگەی وەرزشی “Sky sport”ـی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، ماوەیەکە بەرپرسانی ناپۆلی ھەوڵ بۆ گواستنەوەی مارکۆ رۆگی یاریزانی لاوی یانەی دینامۆ زەگرێبی کرواتی دەدەن، بۆیە ھەردوولا گەیشتونەتە رێکەوتن لەسەر گواستنەوەی ئەو یاریزاسازە بۆ سێریا ئەی ئیتاڵیا.
سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، ئەو گواستنەوەی کاتی دەبێت و بەرپرسانی ناپۆلی دوای کۆتایی ھاتنی گواستنەوە کاتیەکە، مافی ئەوەیان ھەیە مارکۆ بە بڕی ١٥ ملیۆن یورۆ لە ریزەکانیان بھێلنەوە.

hamataqana
