یانەیەكی ئەمریکا داهاتووی واین رۆنی دەبێت

یانەیەكی ئەمریکا داهاتووی واین رۆنی دەبێت
واین رۆنی، ھێرشبەری ئینگڵتەرا و یانەی مانچێستەر یونایتدی ئەو ووڵاتە لەلایەن بەرپرسانی یانەی پۆرتلاندی ئەمریکاوە داوا کراوە.

مێریت پائۆلسۆن، خاوەنی یانەی پۆرتلاندی ئەمریکا دەلێت: ئەوان ماوەیەک پێش ئێستا ئۆفەرێکیان پێشکەش بەو یاریزانە کردووە، بەڵام بە ھاتنی مۆرینۆ وەک راھێنەری شەیتانە سوورەکان، رۆنی رەتیکردۆتەوە پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات، بەڵام من دڵنیانم لە داھاتوویەکی نزیک، ئەو ھێرشبەرە پەیوەندی بە یانەکەمانەوە دەکات.

رۆنی وەك وەرزەکانی رابردوو نەیتوانیوە لەسەر ئاستە باشەکەی بەردەوام بێت، بۆیە چەندینجار بڵاوکرایەوە ناوبراو دەیەوێت ریزەکانی ئەو یانەیە جێبێلێت.

hamataqana
Top