یونس مەحمود وازی هێنا

یونس مەحمود وازی هێنا
بەفەرمی ئەستێری تۆپی پێی عێراق یونس مەحمود وازهێنانی لە یاری نێودەوڵەتی راگەیاند.
یونس مەحمود ئەمرۆ سێشەممە بەفەرمی وازهێنانی خۆی لە یاری نێودەوڵەتی هێنا، كە جارێكی یاری بۆ هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق ناكات، بەم بۆنەیەوە لە پەیامێكیدا سوپاسی خۆی ئاراستەی هەموو لایەك كرد، كە پاڵپشت و پشتگیری ئەو بوون بۆ گەیشتنە بەم ئاستە.
ئەم پەیامی یونس مەحمود كاردانەوەی جیاوازی بە دوای خۆی هێنا، هەندێك سەرچاوە دەڵێن یونس مەحمود بەشێوەیەكی كۆتایی وازی لە یاری تۆپی پێی هێناوە و ئەوەی تر دەڵێن تەنیا وازی لە یاری نێودەوڵەتی هێناوە.
یونس مەحمود خاوەنی گۆڵی یاری كۆتایی جامی نەتەوەكانی ئاسیای 2007، كە بەم گۆڵە هەڵبژاردەی عێراق بۆ یەكەم جار لە مێژووی خۆیدا بووە پاڵەوانی ئاسیا.
رێبین رەمزی
Top