میلان داوایەکی بلوزی ڕەت کردەوە
یانەی چێلسی ئینگلیزی بە ڕابەرایەتی کۆنتی ڕاھێنەری بەڕەگەز ئیتالی لە ھەوڵی ئەوەیە لەم ھاوینە گرێبەستێک لەگەڵ یاریزانێکی یانەی میلانی ئیتالی مۆربکات ، بۆیە ئیدارەی یانەکە لەسەر داوای کۆنتی ڕاھێنەری داوای یاریزان ئەلیسیۆرۆمانیولی لە یانەی میلان کردووە بۆ ئەویە لەم ھاوینە دەستبەرداربوون بدەنە ئەم یاریزانە ، کەناڵی سکای سپۆرتی ئیتالیش ئەوەی بەفەرمی راگەیاندوە کەوا ئیدارەی یانەی بلوز بەفەرمی گرێبەستێکیان پێشکەش بە یانەی ئەی سی میلانی ئیتالی کردووە ڕازی بن لەسەر فرۆشتنی یاریزانی یانەکە رۆمانیولی بەڵام ئیدارەی یانەی میلانی ئیتالی داواکەی یانە ئینگلیزەکەیان رەِتکردۆتەوە و پەپاند بونیان بەم یاریزانە دووپات کردۆتەوە.
کارزان کانەبی
