ھەرێم کەلاری نەورۆزی بە یانەی تر نەگۆڕییەوە
ھەرێم بورھان یاریزانی ھێلی دڵی بەرگری یانەی وەرزشیی نەورۆز کە ماوەی دوو وەرزە بەرگری لە درێسی ئەم یانەیە دەکات و رۆلی کارایی بینیوە لەگەڵ یانەی نەورۆز ، ھەر چەندە یانەی نەورۆز تاکو ئێستا دەستی بە ئامادەکارییەکانی نەکردووە بۆ وەرزی نوێ خولی نایابی کوردستان کە بڕیارە لە مانگی دەی ئەمساڵ بەرێوە بچێت، بەڵام لە ئێستادا یانەکان خەریکی کۆکردنەوەی یاریزانان ، یانەی نەورۆز لە ئێستا لە ھەوڵی گفت و گۆ و کۆبوونەوەیە لەگەڵ یاریزانانی تیپەکەی ھەرێم کەلاریش ئەمساڵ دەیەوێت لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت، لەم بارەشەوە ھەرێم بورھان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" من ئەمساڵیش دەمەوێ درێژە بە کاروانی وەرزشیم بدەم لەگەڵ یانەی نەورۆز ، ھەر چەندە یانەکەمان تازە ڕاھێنەری دەست نیشان کردووە لەم ھەفتەیەش کۆبوونەوە لەگەڵ یاریزانان دەکرێ بۆ قسە کردن لەسەر بەرنامەی مەشقەکان و قسە کردن لەسەر گرێبەست، لەبارەی ھاتنی گرێبەستیش لەلایەن یانەکانی تر ھەرێم گوتی" بەلێ گرێبەستم بۆھاتووە لە ناو شاری سلێمانی و لە دەرەوەی سلێمانی ، بەڵام یانەی نەورۆز لە پێش ھەموو یانەکانی ترە بۆ من چونکە زۆر ئاسودەم لەم یانەیە حەزم دەکەم کۆتایی ژیانی وەرزشیم ھەر لەم یانەیە بێت.
کارزان کانەبی
