یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ناوەستێ

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ناوەستێ
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ناوەستێ
دوای ئەوی سەرۆکی فیدراسیۆنی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان نامەی دەست لەکارکێشانەوەی پێشکەش بە ئەندامانی فیدراسیۆنەکە کرد بۆ ئەوەی چیتر بەردەوام نەبێت لە ئەرکەکەی بەھۆی ئەوەی کە ڕەنگە نەتوانن خولی نایابی کوردستان بەرێوە ببەن بەھۆی ئەم قەیرانە داراییە سەختە، بەڵام دواجار فیدراسیۆنەکە بڕیاری بەردەوام بوونی دا لە بەرێوەبردنی خولی کوردستان و سەرۆکی یەکێتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان دەست لە کار کێشانەوەکەی ڕەتکرایەوە ، لەم بارەشەوە دڵشاد ساڵح ئەندامی یەکێتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" بەڵی ھەر چەندە قەیرانی دارایی سەخت ھەیە لە ھەرێمی کوردستان، بەڵام داوجار بڕیار درا کەوا خولی نایابی یانەکانی کوردستان لە ٢٠ی مانگی دەی داھاتوو بە بەشداری ١٤ یانەی شارەکانی کوردستان دەستپێبکات، لەبارەی شێوازی بەرێوەچوونی خولەکەش دڵشاد گوتی" تاکو ئێستا دیار نییە کە ئاخۆ بە چ شێوازێک یارییەکانی بەرێوە دەچێـت لە کۆبوونەوەی داھاتوو ئەوەش دیاری دەکرێت و گوتیشی " بەدڵنیایەوە سەد لەسەد خولی کوردستان ئەنجام دەدەین و ھیچ گرفتێکمان نابێت، لەبارەی دابین کردنی بڕی پارەی پێویست بۆ خولەکەش ئەم بەرپرسەی تۆپی پێی کوردستان گوتی" تاکو ئێستا دیار نییە کە ئاخۆ سپۆنەسر دەبێت یاخود بە شێوازێکی تر پارە پەیدا دەکەین، بەڵام بەلێنی ئەوە بە وەرزشکاران دەدەین کە خولەکە گرفتی تێ ناکەوێت و بەرێوە دەچێت.
کارزان کانەبی
Top