پێشمەرگەی هەولێر گرێبەستێكی تری مۆركرد

پێشمەرگەی هەولێر گرێبەستێكی تری مۆركرد
دەستەی كارگێری یانەی پێشمەرگەی هەولێر بەشێوەیەكی فەرمی گرێبەستی لەگەڵ یاریزانێكی تر مۆركرد.
لە لێدوانێكی تایبەتدا پشتیوان رەشید بەرپرسی راگەیاندنی یانەی پێشمەرگەی هەولێر گوتی: بەشێوەیەكی فەرمی گرێبەستمان لەگەڵ یاریزانی یانەی گارە نیوار سەردار نجەمەدین بۆ ماوەی وەرزێك مۆركرد، نابراو لە وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەی گارە لە هێڵی بەرگری باڵی راست یاری دەكرد و ئاستێكی بەرزی پێشكەش دەكرد.
جێگەی باسە یانەی پێشمەرگەی هەولێر لە تۆكمەكردنی تیپەكەی بەردەوامە هەرچەندە باسی بوونی گرفتی دارایی دەكەن، كەچی تیپەكە گریبەستی لەگەڵ یاریزانەكان نوێكردووە و گرێبەستی لەگەڵ چەند یاریزانێكی نوێ مۆركرد و تا ئێستا بەفەرمی دەستبەداری دوو یاریزان بووینە ئەوەیش فەرهەنگ وریا و شوان مامۆ.
رێبین رەمزی
Top