بلوگرانا شوێنگرەوەی براڤۆی دیاری کرد و كۆتای بە كێشەی گۆڵپارێز هێنا

بلوگرانا شوێنگرەوەی براڤۆی دیاری کرد و كۆتای بە كێشەی گۆڵپارێز هێنا
یانەی بەرشەلۆنە پێش چوونی بەفەرمی گۆڵپارێزی چێلی یانەکەی کلاودیۆ براڤۆ بۆ ڕیزەکانی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی بە تەواوەتی نزیکە لە هێنانی شوێنگرەوەی ئەو گۆڵپارێزەو چاوەڕوان دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوو جاسپر سیلیسنی هۆڵەندی و گۆڵپارێزی یانەی ئەجاکسی هۆڵەندی پەلکێشی ڕیزەکانی بکات.

لە ژمارەی ئەمڕۆ دوو شەممەی ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی لە بەرگری یەکەمی رۆژنامەکەدا بڵاو کراوەتەوە سیلیسن گرێبەستێکی پێنج وەرزە لەگەڵ بەرشەلۆنە واژۆ دەکات و سبەینێ دەگاتە یانەی بەرشەلۆنە بۆ تەواوکردنی گرێبەستەکەی و ئەو گۆڵپارێزە لە رۆژی چوارشەممە لەگەڵ یانەی ئەجاکس لە پاشکۆی پاڵاوتن بەشداری ناکات بەرامبەر بە یانەی رۆسۆڤ.

هەروەها رۆژنامەکە چوونی بە فەرمی براڤۆی بۆ یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی دوپات کردۆتەوە.



hamataqana
Top