ئۆڵۆمپیادی ریۆ دی جانیرۆی بەرازیل بە ئاهەنگێك ماڵئاوایی لە جیهان كرد

ئۆڵۆمپیادی ریۆ دی جانیرۆی بەرازیل بە ئاهەنگێك ماڵئاوایی لە جیهان كرد
كێبركێیەكانی ئۆڵۆمپیادی ریۆ دی جانیرۆی ساڵی (2016) لە ووڵاتی بەرازیل بە ئاهەنگێك ماڵئاوایی لە یاریزانان و هاندەرانی جیهان كرد.

ئاهەنگەكە لەنێو یاریگای (ماراكانا)ی بەناوبانگ بە ئامادەبوونی (توماس باخ) سەرۆكی لێژنەی ئۆڵۆمپی جیهانی و چەندین كەسایەتی بەناوبانگ بەرێوەچوو.

ئەمەو لە كێبركێیەكانی ئۆڵۆمپیاد ووڵاتی ئەمریكا بە (121) ملوانكە پلەی یەكەمی بەدەستهێنا لەوانە (46) زێر و (37) زیو و (38) برۆنز بوو.

ئەمەش چەند وێنەیەكە لە ئاهەنگەكە:








hamataqana
Top