لە كۆنگرەیەكدا زیدان هۆکاری بردنەوەی یانەکەی لە ریال سۆسیداد ئاشکرا كرد

لە كۆنگرەیەكدا زیدان هۆکاری بردنەوەی یانەکەی لە ریال سۆسیداد ئاشکرا كرد
دوای بردنەوەی لە یانەی ڕیاڵ سۆسیداد بە سێ گۆڵی بێ وەڵام زیدانی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا باسی لە یاریەکەو یاریزانەکانی و بردنەوەیان لە ڕیاڵ سۆسیداد کرد.

سەرەتا زیدان ستایشی هێرشبەری لاوی یانەکەی ئەسینساوی کردوو خۆشحاڵی خۆی بەو ئاستەی كە پێشکەشی کرد و نیشانیداو هەروەها ستایشی بەیڵیشی کرد.

دواتر زیدان ڕایگەیاند ئێمە بە کۆمەڵ یاریمان کرد، یاریەکی سەرنج ڕاکێشمان ئەنجام دا، هەلی زۆرمان بۆ ڕەخساو توانیمان سێ گۆڵ تۆماربکەین و بە بێ ئەوەی گۆڵیشمان لێ تۆمار بکرێت ئەمە گرنگە بەلای ئێمەوەو لە ئێستادا من دەگەرێمەوە بۆ ماڵەوەو دەنوم، سبەینێ بیر لە یاری داهاتوو دەکەمەوە.

دواتر رۆژنامەنوسێک پرسیاری ئاڕاستەی زیدان کردوو پێی وت بە نسبەت تۆ جەیمس بژاردەی سێیەمە، لە وەڵامدا زیدان وتی: ئەو گرنگە لە یانەکە و توانی سێ خاڵمان لەگەڵ بە دەست بێنێت، ئەمە گرنگترین شتە.

hamataqana
Top