مێرنگی سێ خاڵى یه‌كه‌مى ئەم وەرزەی ده‌سته‌به‌ر كرد

مێرنگی سێ خاڵى یه‌كه‌مى ئەم وەرزەی ده‌سته‌به‌ر كرد
كەمێك پێش ئێستا یانه‌ى ریال مه‌درید لە ده‌ستپێكى یارییه‌كانى له‌ خولى یانه‌كانى ئیسپانیا به‌ بردنه‌وه‌یه‌كى گرنگ له‌ ده‌ره‌وه‌ى یاریگاى خۆى ده‌ستیپێكرد.

ریال مه‌درید لە یاریگاى ئانوێتا له‌ سان سبستیان بووه‌ میوانى ریال سۆسیدادو به‌ بێ كریستیانۆ رۆناڵدۆ و كەریم بنزیما توانیان به‌ سێ گۆڵى بێوه‌ڵام براوه‌ بن.

گۆڵه‌كانى ریال مەدریدیش له‌ رێگه‌ى یاریزانان گاریس به‌یڵ (2گۆڵ ) و ماركۆ ئاسینسیۆ (1گۆڵ) و تۆماركران و یه‌كه‌م سێ خاڵیان له‌ وه‌رزى نوێ نووسیه‌وه‌ بە رابەرایەتی زینەدین زیدانی فەرەنسی.

hamataqana
Top