نه‌سڕی نزیكە و ده‌چێته‌ ئه‌م یانه‌یه‌

نه‌سڕی نزیكە و ده‌چێته‌ ئه‌م یانه‌یه‌
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكردۆته‌وه‌ سه‌میر نەسڕی فەرەنسی و یاریزانی مانچێسته‌ر سیتی ئینگلیزی نزیكه‌ له‌ جێهێشتنی یانه‌ ئینگلیزییه‌كه‌ به‌رو خولی توركی و به‌دیاریكراوی یانه‌ی بێشكتاش.

ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ ئه‌م یاریزانه‌ به‌شێوه‌ی خواستن په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ توركیه‌كه‌ ده‌كات، له‌گه‌ڵ توانای كڕینه‌وه‌ یاریزانه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی كۆتایی.

ئه‌م یاریزانه‌ فڕه‌نسیه‌ له‌لایه‌ن پێپ گواردیۆلای ئیسپانیه‌وه‌ پشتی پێ نابه‌سترێت و ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ یاریزانه‌كه‌ ریزه‌كانی سیتیزن جێبهێڵێت.

hamataqana
Top