ئیکاردی داهاتووی خۆی یەكلاكردەوە و بریاری کۆتاییدا
سەرچاوەکانی ئیتاڵیا بڵاوییان کردەوە، دواجار ئیکاردی ھێرشبەری ئارجانتینی ئینتەر میلان، رەزامەندی نیشانداوە لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، بۆیە بریاروایە لە چەند رۆژی داھاتوو گرێبەستی ئەو گۆلکارە نوێبکرێتەوە و لەگەڵ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەشی، بەرپرسانی نێراتزۆری نرخی ھەلوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بۆ ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ بەرز دەکەنەوە.
ئیکاردی گرێبەستەکەی بۆ ماوەی پێنج وەرزی دیکە و تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ نوێدەکاتەوە و مووچەی ساڵانەشی بۆ پێنج ملیۆن یۆرۆ بەرز دەکرێتەوە.
hamataqana
