لەسەر داھاتووی براڤۆ لێدوانێك دەدات

لەسەر داھاتووی براڤۆ لێدوانێك دەدات
کلاودیۆ براڤۆ، گۆلپارێزی شیلیایی یانەی بارسێلۆنا بریاری کۆتایی داوە و دەیەوێت پەیوەندە بە ریزەکانی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگڵتەراوە بکات.

براڤۆ لە کۆتایی یاری شەوی رابردووی یانەکەی بەرامبەر یال بێتیس گوتی: گشت کارەکانم لەگەڵ بەرێوەبەری کارەکانم کۆتایی ھاتووە بۆ پەیوەندیکردن بە ریزەکانی یانەی مانچێستەر سیتی، بۆیە ھیچ گەرانەوەم بۆ رابردوو نیە و بەم زووانە پەیوەندی بە پریمەر لیگ و یانەی مانچێستەر سیتیەوە دەکەم.

ماوەی رابردوو دەنگۆی زۆر ھەبوون لەسەر جیابونەوەی گۆلپارێزی یەکەمی بارسێلۆنا و شەوی رابردوو خودی براڤۆ ئەو ھەواڵەی پشت راستکردۆتەوە و سەوی رابردووش بەرپرسانی بارسێلۆنا چوونی ئەو یاریزانەیان پشت راستکردۆتەوە.

hamataqana
Top