خولێكی راهێنەرایەتی بۆ راهێنەرانی فێرگە و قوتابخانەكانی تۆپی پێی لە كوردستان دەكرێتەوە
لە خولە وانەبێژ و پرۆفیسۆر د.جەمال ساڵح وانەكان بەشێوەیەكی پراكتیكی و تیوەری دەڵێتەوە و لە كۆتایی خولەكەش بروانامەی باوەر پێكراو بۆ بەشداربووەكان دەدرێت، كە یەكێتی تۆپی پێی كوردستان لە داهاتوو مامەڵە بەم بروانامەیە دەكات.
جێگەی باسە یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بریاریداوە هەر قوتابخانەیەك و فێرگەیەك تەنیا یەك راهێنەر بەشداری لە خولەكە دەكات و دواین كات بەگەیشتنی ناوی راهێنەران رۆژی شەممە 27-8-2016 دەبێت.
رێبین رەمزی
