خانمە پیرەکە ئامادەکاری دەکات بۆ کوادرادۆ
یانەی یۆڤانتۆسی ئیتالیی ئەوەی ئاشکرا کردووە لەم ھاوینە ئامادەکاری دەکات بۆ ھێنانی خوان کوادرادۆی یاریزانی کۆلۆمبی ، تۆری فوتبۆلی ئیتالیا ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا یانەی خانمە پیرەکە گرنگی زۆر دەجات بە گواستنەوەی خوان کوادرادۆی یاریزانی یانەی چێلسی ئینگلیزی بۆ ریزی یانەکەی ،ئەم تۆرە بەناو بانگە لە پێگەی فەرمی خۆی ئەوەی بلاو کرۆدتەوە کەوا بەرێوەبەری کارەکان خوان چۆتە لەندەن بۆ ئەوەی لەگەڵ بەرپرسانی یانەی چێلسی گفت و گۆ بکات بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە بۆ ریزی یانەی خانمە پیرەکەی ئیتالیا ،لەلایەن خۆشیەوە تۆری سکای سپۆرتی ئیتالی ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا ئەم یانەی چێلسی ڕازی بووە لەسەر رۆیشتنی ئەم یاریزانە بۆ ریزی یانە ئیتالیەکە بە شێوەی خواستن ، یانەی یۆڤیش ئامادەیە بڕی ٤ملیۆن یۆرۆ بداتە یانە لەندەنیەکە لەبەرامبەر گواستنەوەی خوانی تەمەن ٢٨ساڵ بۆ ماوەی یەک وەرز لە ماوەی ڕابردووش ئەم یاریزانە ئاستێکی بەرزی لەگەڵ یانەی خانمە پیرەکە پێشکەش کردووە بۆیە یانەکە سوورە لەسەر درێژەکردنەوەی گرێبەستەکەی بە شێوەی خواستن.
کارزان کانەبی
