جوھارت بووە یەکەم قوربانی دەستی گواردیۆلا
جوھارتی گۆڵپارێزی یانەی مان سیتی و ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا کە ماوەی چەند وەرزێکە بەرگری لە گۆڵی یانەی مان سیتی دەکات ، بەڵام لەگەڵ ھاتنی پیپ تەختی پاشایەتی ئەم گۆڵپارێزە کەوتە لەزرین و بووە یەکەم قوربانی دەستی پیپ گواردیۆلای ڕاھێنەری پێشووی یانەی بایرن میونخ ، رۆژنامەکانی ئینگلتەراش باسیان لەوە کردووە کۆمەلێک لە یانە بەناوبانگەکانی ئەوروپا داوای گرێبەستیان لەم گۆڵپارێ.ە کردووە بەتایبەتی ھەریەک لە یانەکانی ئینگلتەرا ئیڤەرتۆن کە بە شێوەی خواستن داوای کردووە یانەی لیڤەرپوولیش لەسەر ھێلە بۆ گواستنەوەی ئەم گۆڵپارێزە، جوھارت ئێستا لە دەرەوەی بازنەی پێکھاتەکەی پیپە لە یانەی مان سیتی لە یەکەم یاری یانەی مان سیتی لەبەرامبەر ساندەرلاند ئەم گۆڵپارێزە وەکو گۆڵپارێزی سەرەکی لەپێکھاتە دا نەبووە، لەبەرامبەریشدا پیپ دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ براڤۆی چیلی مۆربکات بۆ ئەوەی شوێنی جوھارت بگرێتەوە بەتایبەت لەم ھاوینە، ، سکای سپۆرت ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا یانەی ئیڤەرتۆن لەسەر ھێلە بۆ ئەوەی ئەم گۆڵپارێزە بە شێوەی خواستن بباتە ریزەکانی تیپکەی ، کلۆپی ڕاھێنەری ئەڵمانیش لەسەر ھێلە ئەم گۆڵپارێزە ڕازی بکات بۆ ھاتنی بۆ یانە سورپۆشەکە .
کارزان کانەبی
