لەسەر نرخی براڤۆ سیتیزن و بلوگرانا رێكدەكەون

لەسەر نرخی براڤۆ سیتیزن و بلوگرانا رێكدەكەون
یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی، لە بەدەستهینانی کلاودیۆ براڤۆی گۆڵپارێزی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی نزیکبووەتەوەو بۆ ئەو مەبەستە ئامادەیە بڕی 16 ملیۆن یۆرۆی پێشکەش ئیدارەی بارسا بکات.

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ نزیک لە یانە کەتەلۆنییەکە، مان سیتی و بارسا و براڤۆ لەسەر سەرجەم ناوەڕۆکەکانی گرێبەستەکە ڕێککەوتون و هەموو شتێک یەکلابووەتەوە.

پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری نوێی سیتیزن، لە یەکەم یاریی پرێمەر لیگدا جۆی هارتی لە پێکهاتەی سەرەکی دورخستەوەو بڕوای بە تواناکانی ئەو گۆڵپارێزە نییەو دەیەوێت براڤۆ بکاتە شوێنگرەوەی.

براڤۆی تەمەن 33 ساڵ، شەوی یەکشەممەی ڕابردوو بەشداری یاریی جامی سوپەری ئیسپانیای کرد بەرامبەر سیڤییا و مۆندۆ ئاماژە بەوە دەکات کە ئەوە دواین یاریی گۆڵپارێزە چیلییەکە بووە بە درێسی بەرشلۆنەوە.

hamataqana
Top