مۆرینیۆ لە لایەن بالۆتێلیەوە داوای لێ كردووە چاوی پێبكەوێت

مۆرینیۆ لە لایەن بالۆتێلیەوە داوای لێ كردووە چاوی پێبكەوێت
زۆربەی رۆژنامە بەریتانیا بەیانی ئەمرۆ چوار شەمە بڵاویان كردەوە هێرشبەری ئیتاڵی ماریۆ بالۆتێلی شەوی سێ‌ شەمە لەگەڵ راهێنەری پرتوگالی جۆزێ‌ مۆرینۆ كۆبۆتەوە بەر لەوەی وێستگەی داهاتوو دیاری بكات.

بەگوێرەی رۆژنامە بەریتانیەكان بالۆتێلی راوێژی بەمۆرینۆ كردووە بۆ ئەوەی وێستگەی داهاتووی دیاری بكات، لەبەرامبەردا سپیشەل وەن كۆمەڵێك ئامۆژگاری كردووە لەوانە هەڵس و كەوتی چاك بكات ئەگەر دەیەوێت بگەرێتەوە ئاستی جارانی.

بالۆتێلی تەمەن (26)ساڵ لەوەتەی لەناوەراستی ساڵی رابردوو پەیوەندی كردووە بەیانەی لیڤەرپول بەدەست لاوازی ئاستی دەناڵێنێت و تەنیا چوار گۆلی تۆمار كردووە لە (28)یاریدا، ئەمەش وای كرد بگەرێتەوە یانەكەی پێشووی ئەیسی میلان بەشێوەی خواستن.

دوای گەرانەوەی بۆریزی رۆسەنێری بارو دۆخی ماریۆ زۆر باشتر نەبوو تەنیا توانی سێ‌ گۆل تۆمار بكات لە (23)یاری، ئێستا هەوڵ دەدات یانەیەكی نوێ‌ بدۆزێتەوە دوای ئەوی لە پێكهاتەی یۆرگن كلوب دور خرایەو لەگەڵ تیپی دووەم مەشقەكانی ئەنجام دەدات.

hamataqana
Top