ئۆفەرێکی لیڤەرپول لە لایەن ئینتەرەوە ڕەتکرایەوە

ئۆفەرێکی لیڤەرپول لە لایەن ئینتەرەوە ڕەتکرایەوە
بەرپرسانی یانەی لیڤەرپولی ئینگڵتەرا، بۆ بەدەستھێنانی تواناکانی گاری میدێل بەرگریکاری شیلیایی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا، گرێبەستێکیان پێشکەشی ئەو یانەیە کردووە، بەڵام ئەم داوایەیان رەتکرایەوە.

رۆژنامەی ” Guardian”ـی بریتانیا ئاشکرای کردووە، بەرپرسانی لیڤەرپول بە مەبەستی زیاتر بەھێز کردنی ریزەکانیان، ھەوڵ بۆ گواستنەوەی میدێل بەرگریکاری یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی دەدەن، بەڵام لە یەکەم ھەنگاوییاندا شکستیان ھێناوە و بەرپرسانی نێراتزۆری ئامادەنین دەستەبەرداری بەرگریکاری یانەکەیان ببن.

میدێل لە ساڵی ٢٠١٤ پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیاوە کردووە و لەگەڵ ئەو یانەیەدا توانیویەتی ئاستێکی باش پێشکەش بکات.



hamataqana
Top