چاوەرواننەكراو ... ئەستێرەیەکی کەتەلۆنیا تەنها راگەیاندنی ماوە بۆ پەیوەندی كردنی بە ریال مەدریدەوە
شەوی رابردوو یانەی چێلسی لە یەکەم یاری وەرزی نوێی پریمەر لیگ بەبێ بەشداریکردنی سیسک فابریگاسی یاریسازی ئیسپانی یانەکەیان، سەرکەوتنیان بەدەستھێنا و ھەندێ لە سەرچاوەکانی بریتانیا و ئیسپانیاش، ھۆکاری بەشدارینەکردنی ئەو یاریزانە ئەوەیە، ناوبراو بەم زووانە دەگوازرێتەوە بۆ ریزەکانی ریال مەدرید.
ئەو سەرچاوانە بڵاویشیان کردۆتەوە، گشت کارەکانی گواستنەوەی یاریسازی پێشووی یانەی بارسێلۆنا کۆتایی ھاتووە و تەنھا ماوەی ھەواڵەکە لەلایەن ھەردوو یانەوە بڵاوبکرێتەوە.

hamataqana
