تۆپچیەکان چاویان لەسەر یاریزانێکی یۆڤییە
یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی ناسراو بە یانەی تۆپچیەکانی ئینگلتەرا لەسەر داوای فینگەری ڕاھێنەر ھەوڵی زۆریان داوە بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ یارزانی لاوی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتالی ماریۆ لیمنیا مۆربکەن بۆ ئەوەی لە ھاوینی ئەمساڵ ئەم یاریزانە لاوە بگوازنەوە ریزی یانەکەیان، رۆژنامەکانی ئیتالیا ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا کەوا کارگێڕی یانەی ئەرسناڵ ئامادەیە بڕی ١٦ملیۆن یۆرۆ بۆ ئەم یاریزان لاوەی یانەی خانمە پیرەکە دابین بکات و ھێلی ناوەڕاستی تیپەکەی پێ بەھێز بکات، لەبەرامبەریشدا یانەی یۆڤی ئامادەیە دەستبەرداری ئەم یاریزانە بێت لەبەرامبەر بڕی ٢٠ملیۆن یۆرۆ ، ئەم وەرزە یانەی یۆڤی چەند ئەستێرەیەکی لە دەستداوە بۆ تیپەکانی تر.
کارزان کانەبی
