پێپ گواردیۆلا جارێکیتر یایا تۆرێی دوور خستەوە

پێپ گواردیۆلا جارێکیتر یایا تۆرێی دوور خستەوە
پیپ گواردیۆلا راهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر ستی بانگهێشتی یایا تۆرێی نه‌کردوه‌ بۆ یارییه‌کانی پاشکۆی چامپیۆنزلیگی وه‌رزی داهاتوو.

گواردیۆلا ٢١ یاریزانی بانگهێشتکردووه‌ و ناوی تۆرێی تێدانیه‌،شایەنی باسە له‌ یه‌که‌م یاری پریمه‌رلیگیشدا بانگهێشتنه‌کرابوو، به‌وه‌ش ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ زۆره‌ ئه‌ستێره‌ به‌ ئه‌زموونه‌ کۆت دیڤوارییه‌که‌ رووبکاته‌ یانه‌یه‌کی دیکه‌.

جگه‌ له‌و هه‌ریه‌ک له‌ سه‌میر نه‌صری و ویڵفرێد بۆنی و ئێلیاکویم مانگالا بانگهێشتنه‌کراون.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی راهێنه‌ره‌ ئیسپانییه‌که‌ ده‌ڵێت بڕیاری ته‌کتیکین به‌ڵام کێشه‌کانی نێوانیان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می بارسا که‌ ئه‌وکاتیش ناوبراو بارسێلۆنای له‌به‌ر هه‌مان راهێنه‌ر جێهێشت.

رۆژانی ١٦ و ٢٤ی ئه‌م مانگه‌ به‌ دوو یاری چوون و هاتن مانچسته‌ر ستی به‌رامبه‌ر ستیوا بوخارست یاری ده‌کات و براوه‌یان ده‌گاته‌ کۆتاییه‌کانی وه‌رزی داهاتووی چامپیۆنزلیگ.

hamataqana
Top