کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە لایەن ریكاردۆ كاكاوە ستایشی دەكرێت

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە لایەن ریكاردۆ كاكاوە ستایشی دەكرێت
لە تازەترین لێدواندا بۆ ڕۆژنامەنووسان، (ڕیکاردۆ کاکا) ئەستێرەی تۆپی پێی بەڕازیلی و یاریزانی ئۆرلاندۆ سیتی ستایشی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی کرد و گوتی ئەوەی دەیکات باوەڕ پێنەکراوە.

لەم بارەیەوە، کاکا لە لێدوانێکدا بە سایتی (Omnisport) ڕاگەیاند و گوتی: ئەوەی ڕۆناڵدۆ دەیکات باوەڕ پێنەکراوە، ئەو رکابەری لەگەڵ خۆی دەکات و هەمیشە سەرکەوتوو دەبێت، هەروەها هەمیشە لە گۆلکردن بێزار نابێت و هەوڵ دەدات هەمیشە لە لوتکە بێت و باشترینی جیهان بێت.

لە درێژەی قسەکانیدا، کاکا دەڵێت: ڕۆناڵدۆ و مێسی هەموو شتێێکیان بەدەست هێناوە، ئەوە کارێکی ئاسان نییە، ئەوان هەموو کات هەوڵ دەدەن لە پێشەنگ بن، ئەوە کارێکی ئاسان نییە و باوەڕ پێنەکراوە.

hamataqana
Top