ھارت داوای هەڵكردنی گڵۆپی سەوز دەكات لە بەرپرسانی یانەكەی

ھارت داوای هەڵكردنی گڵۆپی سەوز دەكات لە بەرپرسانی یانەكەی
جۆ ھارت، گۆلپارێزی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگڵتەرا دوای یەدەگ بوونی لە یەکەم یاری وەرزی نوێی پریمەر لیگ نیگەرانە و دەیەوێت ریزەکانی ئەو یانەیە جێبێلێت.

ئەمرۆ رۆژنامەی (Daily Mail)ـی بەریتانیا بڵاویکردەوە، ھارت پاش ئەوەی لە یاری یەکەمی یانەکەی بەرامبەر ساندەرلاند لە لایەن پێپ گواردیۆلا لە پێکھاتەی سەرەکی دەستنیشان نەکرا، بیر لە جێھێشتنی ریزەکانی یانەکەی دەکاتەوە، پێشتریش راھێنەری ئیسپانی بە راشکاوی رایگەیاندووە ھەوڵ بۆ گواستنەوەی شوێنگرەوەی ھارت دەکات و یەکێک لە ئامانجەکانیشی تێر شتێگنی گۆلپارێزی ئەڵمانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیایە.

ھارت تا کۆتایی ٢٠١٩ گرێبەستی لەگەل ستیزێن ھەیە و بەرپرسانی ئەو یانەیەش بۆ دەستبەرداربوونی داوای ٢٠ ملیۆن یۆرۆ دەکەن.

hamataqana
Top