دوای بردنەوەی میدالیای زیو کچێکی چینی بەهۆی سوپڕایزێکی خۆشەویستەکەی تووشی شۆک دەبێت

دوای بردنەوەی میدالیای زیو کچێکی چینی بەهۆی سوپڕایزێکی خۆشەویستەکەی تووشی شۆک دەبێت
کچە وەرزشوانێکی چینی دوای چەند خولەکێک لە وەرگرتنی میدالیای زیوی ئۆلۆمپیاد، لە لایەن خۆشەویستەکەی سوپڕایزێکی سەیری بۆ دەکرێت، کاتێک لەبەردەم جەماوەر لەسەر چۆک دادەنەوێت و داوای هاوسەرگیری لێ دەکات.

(هی زی) کچە وەرزشوانی چینی، دوای ئەوەی لە یارییەکانی ئۆلۆمپیاد میدالیایەکی زیوی لە یارییە ئاوییەکان بەدەست هێنا، خۆشەویستەکەی دوای لەمل کردنی میدالیاکە لەبەردەم سەرەجەم ئامادەبووان وەک سوپڕایزێک لەسەر چۆک دادەنەوێت وسەرەتا وتارێکی عەشق و خۆشەویستی بۆ دەخوێنێتەوە، دواتریش بە فەرمی داوای هاوسەرگیری لە کچە پاڵەوانەکە دەکات، ئەویش لەگەڵ چەپڵەی ئامادەبووان فرمێسکی خۆشی هەڵدەرێژێت.

ئەم ڕووداوەی(هی زی) کە تەمەنی 25 ساڵە و پێشتریش لە ئۆلۆمپیادی لەندەن میدالیای زێڕی بەدەست هێنابوو، لە یارییەکانی دوێنێ لە هۆڵێ (ماریا لینک)سەرنجی میدیاکانی بەلای خۆیەوە ڕاکێشا و جەماوەری ناو هۆڵەکەی سەرسام کرد.







hamataqana
Top