کارلۆس باکا داهاتووی خۆی یەکلایی کردەوە
پێگەی تۆپی پێ ئیتاڵیا بڵاویکردەوە، سەرارەی ئەوەی ھاوینی رابردوو دەنگۆی زۆر ھەبوون کارلۆس باکا ریزەکانی ئەیسی میلان جێبێلێت، بەڵام دواجار گۆلکاری کۆلۆمبی بریاریداوە وەرزی داھاتوو لە ریزەکانی رۆسێنەری بەردەوام بێت، ھەربۆیە گشت ھەوڵەکانی بەرپرسانی یانەی وێستھام یونایتدی ئینگڵتەرا دەوەستێنێت، کە لەم ھاوینەدا چەندینجار داوایان کردووە.
باکای کۆلۆمبی، وەرزی رابردوو بە بڕی٣٠ ملیۆن یۆرۆ لە ریزەکانی یانەی سێڤییای ئیسپانیا بۆ ریزەکانی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا گواسترایەوە.
hamataqana
