دۆن پەیامێک ئاڕاستەی هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید دەکات

دۆن پەیامێک ئاڕاستەی هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید دەکات
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و یۆرۆی 2016 ڤیدیۆیەکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردەوە.

لەو ڤیدیۆیەدا کە ڕۆناڵدۆ بڵاویکردووەتەوە، دەردەکەوێت کە ئەو یاریزانە لەگەڵ ڕاهێنەرێکدایە و ڕاهێنان دەکات، بۆ ئەوەی بە زوترین کات چاکبێتەوە و بگەڕێتەوە و یارمەتی یانەکەی بدات.

ڕۆناڵدۆ کاتێک ڤیدیۆکەی بڵاوکردەوە لەسەر ئینستاگرام نوسیویەتی، “پشوودان نییە، هەنگاو بە هەنگاو” مەبەست لەو نوسینەی ڕۆناڵدۆ ئەوەیە کە زۆر خۆی ماندوو دەکات بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە یارییکردن.

ڕۆژنامەکانی ئیسپانیاش بڵاویانکردەوە، پێ دەچێت بەهۆی پێکانەوە ڕۆناڵدۆ لەیەک یاریی یانەکەی لە خولی پلە یەکی ئیسپانی نەتوانێت بەشداری بکات.

hamataqana
Top