ڕەوا یوسف چاوی لە خولی عێراقە

ڕەوا یوسف چاوی لە خولی عێراقە
ڕەوا یوسف چاوی لە خولی عێراقە
دوای ئەوەی وەرزی ڕابردوو رەوا یوسف توانی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات لە یارییەکانی خولی پلە نایابی کوردستان لەگەڵ یانەی پێشمەرگەی ھەولێر توانی پلەی دووەمی خولەکە بەدەست بھێنێت، ڕەواش رۆلی کارای بینی بۆیە ئەم وەرزەش کارگێڕانی یانەی پێشمەرگە گرێبەستیان بە بڕی ١٥ملیۆن بۆ وەرزێکی تر لەگەڵ ئەم یاریزانە نوێ کردووە ، ھەر چەندە ناوبراو ئێستا خەریکی ئەنجامدانی مەشق و ڕاھێنانە لەگەڵ ھەڵبژاردەی لاوانی عێراق ، بەڵام ڕەوا چاوی لە یاری کردنە لە خولی عێراقی لەم بارەشەوە رەوا یوسف بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئێستا من لە ریزی ھەڵبژاردەی لاوانی عێراقم ھەموو ھەولێکی خۆم دەدەم بە ئاستی خۆمە ببمە یاریزانی سەرەکی ئەم ھەڵبژاردەیە لەوێش ئاستی شایستە پێشکەش بکەم بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ یانەکانی بەشدار لە خولی عێراقی بکەم ، چونکە ئەو تاکە ئاواتی منە یاری کردن لەخولی عێراقی ، لە بارەی ڕەتکردنەوەی ئەو گرێبەستانەی پێشکەشی کرابوو ڕەوا گوتی" بەلێ لە چەند یانەیەک گرێبەستم پێشکەش کرابوو لە شاری ھەولێرو لە شاری دھۆکیش ، بەڵام من یاری کردنم لە ریزی یانەی پێشمەرگە پێ باشتربوو بۆیە بڕیارمدا لەگەڵ یانەی پێشمەرگەی ھەولێر درێژە بەکاروانی وەرزشیی خۆم بدەم، ڕەوا ئێستا تەمەنی ١٨ ساڵە بەڵام ئەو ھیوای گەورەی لە ھزری ھەیە ئامانجی ڕەوا وەکو تاکە یاریزانی کوردی ریزی ھەڵبژاردەی لاوانی عێراق ئەوەیە بتوانێ ھەموو تیپەکانی ھەڵبژاردەکەی ببڕێ ببێتە یاریزانی سەرەکی ھەڵبژاردەی یەکەمی عێراق و لەگەل یەکێک لە باشترین یانەکانی عێراق یاری بکات.

کارزان کانەبی
Top