دارەوان قادر دەستی لەکەرکووک بەرنابێت

دارەوان قادر دەستی لەکەرکووک بەرنابێت
دارەوان قادر دەستی لەکەرکووک بەرنابێت
تاکو ئێستا یانەی کەرکووک ھیچ ئامادەکارییەکی نەکردووە بۆ وەرزی نوێ خولی نایابی یانەکانی کوردستان کە تاکو ئێستا یەکێتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان بەفەرمی وادەی دەستپێکردنی خولەکەی رانەگەیاندوە، بەھۆی ئەو قەیرانە داراییە سەختەی کە رووی لە ھەرێمی کوردستان کردووە و تاڕادەیەک وەرزش سست بووە، بەڵام یەکێتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان لە ھەوڵی ئەوەدایە رێگە چارەیەک بدۆزێتەوە، ڕاھێنەری وەرزی ڕابردووی یانەی کەرکووکیش لە چاوەڕوانی تیپەکەیە بۆ ئەوەی بانگەشتی بکەن بۆ رێکخستنی تیپێک بۆ یانەی کەرکووک، لەم بارەشەوە دارەوان قادر ڕاھێنەری وەرزی ڕابردووی یانەی کەرکووک بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" تا ئێستا یانەی کەرکووک دەستی بە ئامادەکاری نەکردووە ھەروەکو خۆیەتی ، بەھۆی قەیرانی دارایش ساڵانی پێشوو ھەر بەم شێوەیە بوو بەر لە خولەکە ئامادەکاری کردووە، ئەوەشی ئاشکرا کرد کەوا تاکو ئێستا یانەی کەرکووک پەیوەندییان پێوە نەرکدووە چونکە لە ئێستا ھیچ یانەیەک چارەنووسی خۆی دیاری نەکردووە، لەبارەی داوا بڕیاری خۆشی بۆ کاری ڕاھێنەرایەتی دارەوان گوتی " تاکو ئێستا ھیچ بڕیارێکم نەداوە تاکو یانەی کەرکووک چارەنووسی خۆی یەک لای نەکاتەوە من ھیچ بڕیارێک نادەم، گوتیشی " من دەستم لە یانەی کەرکووکی شارەکەم بەرنابێت ، چونکە کەرکووک منی کردوە ئەو کەسی ئێستا ھەیە بۆیە چاوەڕوانی چارەنووسی یانەی کەرکووک ئەکەم ئەوکات بڕیاری یەک لای کەرەوەی خۆم دەدەم .
کارزان کانەبی
Top