هەڵبژاردەی سامبا سەرکەوت بۆ چوارگۆشەی زێرین

هەڵبژاردەی سامبا سەرکەوت بۆ چوارگۆشەی زێرین
لە یاریەکانی تۆپی پێی ئۆڵۆمپیادی ریۆ دی جانێرۆی بەرازیل لە قۆناغی هەشتدا بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەڵبژاردەی بەرازیل بە دوو گۆڵی بێ وەڵام شکستی بە هەڵبژرادەی کۆڵۆمبیا هێناو سەرکەوتن بۆ قۆناغی چوارگۆشەی زێرین.

هەردوو گۆڵی یاریەکەش نەیماڕ لە خولەکی ١٢ و لوان لە خولەکی ٨٣ تۆماریان کرد.

لە یاریەکی تردا هەڵبژاردەی هندۆراس بە گۆڵێکی خاوێن لە هەڵبژاردەی کۆریای باشووی بردەوەو گەیشتە هەمان قۆناغ.

بەرازیل لە قۆناغی پێش کۆتایی لەگەڵ هندۆڕاس یاری دەکات.

hamataqana
Top