بارسا تووشی قەیرانی یاریزانی ھێلی بەرگری دەبێت

بارسا تووشی قەیرانی یاریزانی ھێلی بەرگری دەبێت
بارسا تووشی قەیرانی یاریزانی ھێلی بەرگری دەبێت
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ترسی لێ نیشتووە لە ئەگەری رۆیشتنی جێریمی ماسیۆی یاریزانی ھێلی بەرگری یانەکەی بەھۆی ئەو گرنگیەی کە یانەی ئەرسناڵ بەم یاریزانەی دەدات بۆ یانەی یانەی بارسا تووشی قەیرانی یاریزانانی ھێلی بەرگری دەبێت چونکە ھەریەک یاریزانانی یانەکە مارک پاترا و دانیال ئەلڤێس و تۆمار ڤێرمایلین و ژمارەیەک لە یاریزانانی تری ھێلی بەرگری ریزی یانەکەیان جێھێشتووە لەبەرامبەریشدا بارسا تەنیا گرێبەستکی لەگەڵ یاریزانێکی فەرەنسی ھێلی بەرگری کردووە بۆیە بە رۆیشتنی ئەم یاریزانەش گرفت بۆ یانە کەتالۆنیەکە درووست دەبێت، ئارسن فێنگەر ڕاھێنەری یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا ئارەزووی زۆری ھەیە بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ ئەم یاریزانە مۆربکات، بەپێی ھەوڵی میدیا فەرەنسیەکانیش یانەی ئارسناڵ ئامادەیە بڕی ١٠ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانەی بارسا دابین بکات،ماسیۆ لە ساڵی ٢٠١٤ لە یانەی ڤالنسیاوە پەیوەندی بە یانەی بارسا کردووە و ٧٥یاری لەگەڵ یانەکە ئەنجامداوە.
کارزان کانەبی
Top