میسی پاشگەز بووە
لیۆنێل میسی ئەستێرەی یانەی بەرسێلۆنای ئیسپانی و کاپتنی ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی جامی کۆپای ئەمرێکا نەیتوانی جامەکە بەدەست بھێنێ لەبەرامبەر چیلی بۆیە بڕیاری وازھێنانی دا لە یاری نێودەوڵەتی، ھەرچەندە لە دوای ئەم بڕیارە دەنگێکی ناڕازەیی زۆر بلاو بۆیەوە لەسەر ئەوەی کە لەم بڕیارە پاشگەزبێتەوە، میسی ئەوەشی ئاشکرا کردوە ھەر چەندە ئەم بڕیارەی دا بەڵام خۆشەویستی زۆریشی ھەیە بۆ درێسی ھەڵبژاردەکەی و وڵاتەکەی گەڕانەوەشی بۆ ئەوەی گەراندوە کەوا ھاورێیەکانی لە ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین پاڵەپەستۆی زۆریان لەسەر کردوە بۆ ئەوەی لەم بڕیارە پاشگەز ببێتەوە، ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی ئەرجەنتینیش ئادگاربۆزا ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا متمانەی تەواوی ھەیە بە گەڕانەوە ی لیۆنێل کە بەھێزیەکی تر دەداتە ھەڵبژاردەکەی گوتیشی ناوی میسی لە لیستی کۆتایی پاڵاوتنەکانی جامی جیھانی ھەیە ھەڵبژاردەی ئەرجەنتینیش دوو یاری ھەیە لەگەڵ ھەڵبژاردەکانی ئۆرگوایی و فەنزویلا ناوی تێدا دەبێت لە مانگی نۆ.
کارزان کانەبی
