سێ یاریزانی كورد لە هەڵبژاردەی عێراق دوورخرانەوە

سێ یاریزانی كورد لە هەڵبژاردەی عێراق دوورخرانەوە
رازی شنێشل راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق بریاری دا 10 یاریزانی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق بانگهێشتی هەڵبژاردەی یەكەم بكات و پێنج یاریزان دووربخاتەوە، كە سێ لە یاریزانەكان كوردن.
راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق بەفەرمی 30 یاریزانی بانگهێشتی یارییەكانی پاڵاوتن بۆ جامی جیهانی 2016 كرد، جگە لە یاریزانە پیشەگەرەكان 21 یاریزان لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق دەچنە ئۆرودگایەكی مەشقی لە مالیزیا و دوو یاری دۆستانە لەگەڵ هەڵبژاردەی كۆریای باكوور ئەنجام دەدەن، بۆ ئەم ئۆردوگایە راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق سێ یاریزانی كورد لە ریزی هەڵبژاردە دوورخستەوە، كە ئەوەیش هەریەكە لە یاریزانان (بەیار ئەبو بەكر، ئوسامە رەشید، ئالان محیەدین) و لە بەرانبەردا هەردوو یاریزان دلۆڤان مەهدی و میران خەسرەو پێگەی خۆیان لە هەڵبژاردەكە بەهێزكرد و ئەگەرێكی زۆر هەیە، كە لە یارییەكانی پاڵاوتن لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق بەردەوام بن.
یاریزانە بانگهێشتكراوەكانیش بریتین لە:
گۆڵپارێز: محەمەد گاصد، دلۆڤان مەهدی، جەلال حەسەن، عەلی عەبدولحەسەن
هێڵی بەرگری: ئەحمەد ئیبراهیم، عەلا مەهاوی، سەعد ناتق، عەلی عەدنان، زەرغام ئیسماعیل، حوسام كازم، عەلی لەتیف، ساماڵ سەعید، عیسام یاسین، كەرار محەمەد، عەلی فائز.
هێڵی ناوەراست: مەهدی كامل، سەعد عەبدولئەمیر، عەلی حصنی، یاسر قاسم، وسام مالك، مازن فەیاز، میران خەسرەو، ئەمجەد وەلید، ئەحمەد یاسین، حوسێن عەبدولواحید.
هێڵی هێرشبەر: موهند عەبدولرەحیم، جەستن میران، عەلا عەبدولزەهرە، جاسم محەمەد، محەمەد شۆكان.
جێگەی باسە لە یارییە دۆستانەكان یاریزان بەیار ئەبو بەكر یەكەم گۆڵی نێودەوڵەتی بەرانبەر هەڵبژاردەی ئۆزباكستان تۆماركرد.
رێبین رەمزی
Top