ئەنریکی دەیەوێت هێرشبەرێكی ناپۆلی بکڕێت
چەند مانگێک پێش ئێستا بەرشلۆنە لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی ئەو یاریزانە لە گفتوگۆدابوو، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو لەبەر ئەوەی بەرشە چەند یاریزانێکی لە ئەنسینی پێ باشتر بوو کە بیهێنێتە ریزەکانیەوە.
ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، لویس ئەنریکی راهێنەری یانەی بەرشلۆنە داوای لە ئیدارەی یانەکەی کردووە کە گرێبەست لەگەڵ ئەنسینی بکەن بۆ ئەوەی ببێتە هێرشبەری چوارەم لە یانەکەی.
ئەو ڕۆژنامەیە دوپاتیشی کردەوە، زۆر قورسە کە ناپۆلی دەستبەرداری ئەنسینی ببێت، چونکە پێشتر گۆنزالۆ هیگواینی ئەرجەنتینی یانەکەی بەجێهێشت و رووی لە یانەی یۆڤانتۆس کرد.
بەڵام بەڕێوەبەری کارەکانی ئەنسینی دەیەوێت ئیدارەی ناپۆلی رازی بکات بۆ ئەوەی ئەنسینی ببێتە یاریزانی بەرشلۆنە.
hamataqana
