بەپەلە ... بەرپرسانی مێرنگی چاوەرێ 48 کاتژمێری داھاتوو دەکەن و گرینگە
رۆژنامەی وەرزشی ”as”ـی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، بە ھۆی ئەوەی لە رابردوو یانەی ریال مەدرید بە ھۆی گواستنەوەی نایاسایی یاریزانانی لاو تۆمەتبار کراون، پێدەچێت لە چەند سەعاتی داھاتوو، دادگای وەرزشی جیھانی دوایین بریار لەسەر ئەو یانەیە بدات، بەرپرسانی شاھانە ترسیان لەوە ھەیە، لە ھەردوو بازاری گواستنەوەی داھاتووی یاریزانان سڕ بکرێن.
لەلایەن خۆیانەوە بەرپرسانی شاھانە، ھەموو ھەوڵێکیان داوە بۆ ئەوەی ئەو ترسەیان لەسەر نەبێت، بەڵام پێویستە چاوەرێ دوایین بریار بکەن.
hamataqana
