جەیمس بەهۆی ئەم هۆكارەوە ماڵئاوای لە مێرنگی دەكات

جەیمس بەهۆی ئەم هۆكارەوە ماڵئاوای لە مێرنگی دەكات
میدیاکانی ئیسپانیا بڵاویان کردەوە لەبەر چەند هۆکارێک جەیمس رۆدریگێز ڕیزەکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید لەم هاوینەدا جێدەهێڵێت و لە ئیستادا پاڵێوراوی یەکەمە لە یانەکە بڕوات.

رۆژنامەکانی ئیسپانیا ئاشکرای دەکەن درەوشانەوەی ئەسینساو مانەوەی ئیسکۆ بەفەرمی لە لایەن زیدانەوە لە یانەی ڕیاڵ مەدرید دوو هۆکارن بۆ ئەوەی جەیمس ڕیزەکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید جێبهێڵێت لەم هاوینەدا.

هەروەها ئەو یاریزانە لە لایەن زیدانەوە پشتی پێنابەسترێت و وەرزی ڕابردوو زۆربەی کاتەکانی لەسەر کورسی یەدەک بەرێکرد ئەمەش وا لە جەیمسی کۆڵۆمبی دەکات یانەیەکی تر بۆخۆی بدۆزێتەوە.

hamataqana


Top