پێشمەرگەی هەولێر گرێبەستی لەگەڵ حەفت یاریزان مۆركرد

پێشمەرگەی هەولێر گرێبەستی لەگەڵ حەفت یاریزان مۆركرد
یانەی پێشمەرگەی هەولێر بەردەوامە لە ئامادەكردنی تیپی تۆپی پێی بەشداربوو لە خولی نایابی كوردستان و بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ دوو یاریزانی یانەكە نوێكردووە و گرێبەستی لەگەڵ پێنج یاریزانی تیپی تۆپی پێی لاوانی یانەكە مۆركرد.
بەفەرمی یانەی پێشمەرگەی هەولێر گرێبەستی لەگەڵ هەردوو یاریزان (تاڵیب رەقیب، رێمان عەبدوڵڵا) نوێكردووە بەمەبەستی بەردەوامبوون لەگەڵ یانەكە بۆ وەرزێكی تر و هەروەها لەسەر راسپاردەی راهێنەری یانەكە دلشاد مەعروف بەفەرمی دەستەی كارگێری پێشمەرگەی هەولێر گرێبەستی لەگەڵ پێنج یاریزانی لاوانی یانەكە مۆركرد ئەوەیش هەریەكە لە ( ئاكام هاشم، دلۆڤان دلشاد، ئەحمەد ئیبراهیم، دژوار ئیسماعیل، ئەحمەد ئازاد)
وا بریارە یانەی پێشمەرگەی هەولێر رۆژی شەممە لە یاریگەی خۆی لە شاری هەولێر یەكەم یەكەی مەشقی ئەنجام بدات وەكو ئامادەكاری بۆ وەرزی داهاتوو.
رێبین رەمزی
Top