یاریزانێکی خەڵکی عامودا چەندین یانەی بەخۆیەوە سەرقال کردووە
یاریزانە سوورییەکەی ریزی یانەی موشنگلادباخ بۆ یانە ئەڵمانیەکە گریچبەستی چەندین یانەی ئەوروپای ڕەتکردوە بەرێوەبەری کارەکانی یاریزانی سووری مەحمود داھود ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا یاریزانی ناوبراو ھیچ بیرۆکەیەکی رۆیشتنی نییە لە ریزی یانەی بوروسیا موشنگلادباخ لەم ھاوینە ھەرچەندە گرێبەستی زۆریشی پێگەیشتووە بەتایبەتی ھەریەک لە یانەکانی لیڤەرپوولی ئینگلیزی و پاریس سان جێرمانی فەرەنسی ھەوڵی زۆریان بۆ ئەم یاریزانە تەمەن ٢٠ساڵیە داوە فازیلی بەرێوەبەری کارەکانی یاریزانی ناوبراو بۆ رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا داھود بەردەوام دەبێت لەگەڵ یانەی گلادباخ بۆیە بیر لە ھیچ یانەیەکی تر ناکاتەوە یانەکەشی بۆ دەستبەرداربوونی پارەیەکی زۆری دەوێت، ئەم یاریزانە لاوە سوورییە لە وەرزی ڕابردوو جێگیر بوو لەگەڵ یانە ئەڵمانیەکە و ٩گۆڵیشی لەخولی بۆندس لیگ تۆمارکردووە بۆیە ئێستا لە ناو ئەڵمانیا و لە دەرەوەش چاوی چەندین یانەی گەورەی لەسەرە ئەم یاریزانە لە عامودەی وڵاتی سووریا لە دایکبووە بە ئاست و لێھاتووی خۆی جێگای خۆی لە پێکھاتەی سەرەکی یانەکە کردۆتەوە.
کارزان کانەبی
