ئەرسناڵ شکستی ھێنا لە ڕازی کردنی ئۆزێل و ئەلێکس
یانەی تۆپچیەکانی ئینگلتەرا بەنیازی ئەوە بووون بەر لە دەستپێکردنی وەرزی نوێ خولی یانەکانی ئینگلیزی گرێبەست لەگەڵ ھەردوو ئەستێرەی یانەکەیان ئەلێکس شانسێزی چیلی و مەسعود ئۆزێلی ئەڵمانی نوێ بکاتەوە، بەڵام نەیتوانی ئەو کارە بکات، ھەرچەندە ڤینگەری ڕاھێنەری فەرەنسی ئارەزووی ئەوەی دەکرد بەر لە دەستپێکی خول ئەم کارە بکات و ھیوای ئەوەی خواست بوو کەوا ئەم یاریزانانەش بمێنەوە چونکە ئەو ئەمە دواین ساڵی دەبێت لەگەڵ یانەی ئەرسناڵ چونکە لە وەرزی رابردوو شکستی ھێنا لە بەدەستھێنانی نازناوی خولەکە رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا یانە لەندەنیەکە بەربەستی زۆری بۆ درووست بووە لەبەرامبەر نوێ کردنی گرێبەستی چەند یاریزانێک و گفت و گۆکردنی بێ سوود بۆ چەند جارێک لەگەڵیان لەبەرامبەریشدا ژمارەیەک لە یانە گەورەکانی خولەکانی ولاتانی ئەوروپی گرنگی بە تواناکانی ھەریەک لە یاریزانان ئۆزیل و ئەلێکس دەدەن بەتایبەتیش ھەریەک لە یانەکانی باڤاری و خانمە پیرەکە گرنگی زۆر بە ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ ئەم دوو ئەستێرەیە دەکەن بۆ گواستنەوەیان بۆ خولەکانی ئەڵمانی و ئیتالی، ئۆزێل لە دوو وەرزی ڕابردووی خولی ئینگلیزی لە ١١٧یاری ڕابردوو لەگەڵ ئەم یانەیە دوورستکەری یارییەکان بووە بۆ یانەی تۆپ چییەکان ٢٠گۆڵیشی کردووە بۆ یانەکە لەبەرامبەریشدا ئەلێکس لە ٩٣ یاری بەشداربوو ٤٢گۆڵی تۆمارکردووە و ئاستی باشی پێشکەش کردووە بۆیە بە لەدەستدانی ئەم دوو ئەستێرەیە ڤینگەر ھیوای زۆر کز دەبێت بۆ بەدەستھێنانی نازناوی تر.
کارزان کانەبی
