ئەمرۆ رۆناڵدۆ و پێپێ گه‌ڕانه‌وه‌ راهێنانەكانی ریاڵ مه‌درید

ئەمرۆ رۆناڵدۆ و پێپێ گه‌ڕانه‌وه‌ راهێنانەكانی ریاڵ مه‌درید
کریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌ پاڵ پێپیی هاونیشتیمانیدا ئه‌مڕۆ گه‌ڕانه‌وه‌ مه‌شقه‌ ئاساییه‌کانی ریاڵ مه‌درید.

کریس له‌ یاری کۆتایی یۆرۆدا تووشی پێکان هات و نه‌یتوانی له‌ جامی سوپه‌ری ئه‌ورووپای شه‌وی رابردوو به‌شداربێت که‌ به‌ بردنه‌وه‌ی یانه‌که‌ی کۆتایی هات، پێپێش له‌لایه‌ن مه‌دریده‌وه‌ پشووی پێدرابوو.

ئه‌مڕۆ به‌ هه‌فته‌ و نیوێک پێش ده‌ستپێکی وه‌رزی نوێی لالیگا خۆئاماده‌کارییه‌کانیان ده‌ست پێکرد.

جگه‌ له‌وان تۆنی کرۆس و گاریس به‌یڵیش که‌ له‌هه‌مان یاریدا به‌شدارنه‌بوون، له‌ مه‌شقه‌کانی ئه‌مڕۆدا بینران.






hamataqana
Top