بە فەرمی ... بایەڕن هەواڵێکی خۆشی بە هاندەرانی ڕاگەیاند

بە فەرمی ... بایەڕن هەواڵێکی خۆشی بە هاندەرانی ڕاگەیاند
بەر لە چەند ڕۆژێک لە بەڕێوەچوونی یاری سوپەری ئەڵمانیا، یانەی بایەڕن میونشین هەواڵێکی خۆشی بە هاندەرانی ڕاگەیاند، کاتێک لە پەیجی فەرمی یانەکە ئامادەبوونی (جیڕۆم پواتینگ)ی بۆ ئەو یارییە ئاشکرا کرد.

لەم ڕووەوە، یانەی بایەڕن لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئامادەبوونی پواتینگی ڕاگەیاند و ئاماژەی کرد کە ئەو یاریزانە ئەمڕۆ چوارشەممە بە تەواوی لە مەشقە گشتییەکان بەشداری کردووە و بۆ یاری سوپەری ئەڵمانیا بەرانبەر بڕوسیا دۆڕتمۆند لە ئامادە باشی دایە.

بە بۆچوونی چاودێرانی تۆپی پێی ئەڵمانیا، کارلۆ ئەچیلۆتی ، ڕاهێنەری بایەڕن بڕیارە لە یاری دۆڕتمۆند شت و پواتینگ و مات هۆمێلز قایم بکات بۆ ئەوەی بتوانن مەترسییەکانی هێڵی هێرشبردنی دۆڕتمۆند ڕابگرن.

hamataqana
Top