لە لێدوانێكیدا پێرێز رایگەیاند كە چاوی لە ئەنجامدانی گرێبەستی تازەیە

لە لێدوانێكیدا پێرێز رایگەیاند كە چاوی لە ئەنجامدانی گرێبەستی تازەیە
دوای بردنەوەی جامی سوپەری ئەوروپا، (فلۆرۆنتینۆ پێرێز) سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕایگەیاند کە ئەگەری بەهێز هەیە، یانەکەی چەند گرێبەستێک بەر لە تەواوبوونی میرکاتۆی هاوینە ئەنجامبدات.

لەم بارەیەوە، پێرێز بە سایتی (فۆر فۆر توو)ی ڕاگەیاند کە تا 31 ئەم مانگە کە دوایین وادەی میرکاتۆی هاوینەیە، ئەگەر هەیە ڕیاڵ مەدرید چەند گرێبەستێک واژوو بکات، بۆ ئەوەی ڕیزەکانی یانەکەمان تۆکمە تر بکەین، من متمانەی زۆرم بەو کۆمەڵە یاریزانە هەیە کە لەگەڵ یانەکە بەردەوامن.

سەبارەت بە پۆگبا، گوتی ئەو ئێستا یاریزانی مانچێستەر یۆنایتدە بۆیە هیچ کۆمێنتێکم نییە، هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم، دەربارەی دەستەبەر کردنی جامی سوپەری ئەوروپاش پێرێز ئاشکرای کرد کە بردنەوە لە دوا ساتەکانی یاریدا واتای ئەوەیە کە تا ئێستا کەم وکوڕی ماوە و پێویستی بە ئامادە باشی زیاتر دەبێت.

hamataqana
Top